بەهۆی بەکارهێنانی چەکی بێ رەسیدەوە، لە سلێمانی دادگا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارێکی پارتی دەردەکات.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هەوڵی دەرچووی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پەرلەمانتارەکەی پارتی لەپەرلەمانی عێراق کەناوی " ئەمیرە کەریم حەمەلاوە پشتڕاستدەکاتەوەو ئاشکرای دەکات بههۆی بەکارهێنانی چەکی بێ ڕەسیدەوە فەرمانی گرتن بۆ خۆی و مێردەکەی دەرچووە .
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەکی سلێمانی، دادگای سلێمانی بە مادەی (٤٥٩)ی یاسای سزادانی عێراقی، بڕیاری گرتنی بۆ ئەو ئەندامەی پێشووی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق لەسەر لیستی پارتی، دەرکردوە.
وتهبێژهكهی پۆلیسی سلێمانی ئهوهشی ئاشكرا كردوه، بە تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی بێ ڕەسید و فێڵکردن لە ھاوڵاتییەک، فەرمانی گرتن بۆ پەرلەمانتارەکەی پێشووی پارتی دەرچووە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، نوسراوێکیان ئاراستەی پۆلیسی ھەولێر کردووە، چونکە ناوبراو دانیشتووی شاری ھەولێرە.
وتەبێژی پۆلیس ئاشکررای دەکات لە شاری ھەولێر سکاڵا لەسەر یاسین حەسەن عەبدوڵڵا، مێردی ئەمیرە کریم، تۆمارکراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەڵام ھەتا ئێستا کەسیان دەستگیر نەکراون.