حکومەتی هەرێم بەپێچەوانەی بەغداوە سبەی سێ شەممە ناکاتە پشوو

سبەی سێ شەممە ٣٠ ی تشرینی یەکەم بەبۆنەی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن ەوە کراوەتە پشووی فەرمی، بەلآم هەرێم بڕیارێکی جیاوازی هەیە.

سەفین دەزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە سبەی سێ شەممە لە هەرێم ناکرێتەوە پشوو.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ەند رۆژێک لەمەوبەر بەبۆنەی هاتنی چلەی شەهیدکردنی ئیمام حسێن ەوە رۆژی ٣٠ ی تشرینی یەکەمی کردە پشووی فەرمی.

لەو بەیاننامەیەدا کە لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرایەوە لە چلەی ئەو ئیمامەی شیعەکان ئەو رۆژە دەکرێتە پشوو، خەڵکێکی زۆری ئەو تایفەیەش لە عێراق و زۆر شوێنی دنیاوە روویانکردۆتە شاری کەربەلاو زیارەتی ئیمام حسێن و ئەبی فەزل دەکەن، وەک ئەرکێکی ئاینی شیعەکان.



PM:08:33:29/10/2018