د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری پێشووی سلێمانی مووچەی خانەنشین کردنی بەپۆستی پارێزگار رەتدەکاتەوە.
دکتۆر ئاسۆ فەرەیدون، وەک ساڵانی پێشوو لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی ئاسایدا دەچێتەسەر کارەکەی، پێشتر پارێزگاری سلێمانی بوو، ئێستاش پزیشکە و لە نەخۆشخانەیەکی دکتۆر شەهید هێمن لە سلێمانی کاردەکات.
دکتۆر ئاسۆ کە پزیشکی پسپۆڕی دڵ و هەناوی و شەکرەیە، زیاتر لە ٢٠ ساڵە وەک پزیشک لە ناوچە جیاوازەکانی عێراقدا کاری پزیشکی کردووە و لە ئێستاشدا بەیانیان لە نەخۆشخانەی جمهورییەکەی سلێمانی دەوام دەکات و چاودێری تەندروستی نەخۆشەکان دەکات، جگە لەوەش دوا نیوەڕوان لە نۆرینگە نەخۆش دەبینێت.
ئاسۆ فەریدوون بەربژێری یەکێتی بوو بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەساڵی ٢٠١٤دا و بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک پارێزگار لەو پۆستەدا مایەوەو دواتر رادەستی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر بەربژێری گۆڕان کرا.