زۆر کەس هەن کێشەی سەرجێییان هەیە ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی درووست بوونی کێشە لەنێوان هاووسەراندا بۆیە زۆرجار بۆ ڕزگار بوون لەم کێشەیە پەنا دەبرێتە بەر بەکارهێنانی حەبی ڤیاگرا ، بەڵام خۆشبەختانە چەند خۆراکێک هەن کە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لەزیادکردنی هەستی سێکسی ئافرەتان و پیاوان بۆیە پێویستە گرنگی بەخواردنیان بدرێت ئەگەر هاتوو ئەم کشەیەت هەبوو..
خواردنەکانیش ئەمانەن...
ـ کەرەووز: کەرەووز یارمەتی فراوان بوونی مولوولەکانی خوێن دەدات و سووڕی خوێن چالاک دەکات ، خواردنی هەمان ڕۆڵی ڤیاگرا دەبینێت ، بۆیە یارمەتی زیاد بوونی هەستی سێکسی دەدات.
ـ چوکلات: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە چوکلات یارمەتی جیڕی موولوولەکانی خوێن دەدات ئەمەش وادەکات خوێن بەباشی بچێت بۆ بەشەکانی لەش .
ـ سیر: سیر هەرچەندە بۆنەکەی ناخۆشە بەڵام چەندین سوودی تەندرووستی هەیە یەکێ لەگرنگترین سوودەکانیشی یارمەتی زیادبوونی هەستی سێکسی ئەدات.
ـ گوێز: بەیەکێک لەوخواردنانە ناسراوە لەڕووی تەندرووستییەوە سوودێکی زۆری هەیە هەروەها بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کێشەی سەرجێیان هەیە.
ـ زەنجەفیل: خواردنی زەنجەفیلیش هەروەها یارمەتی دەرە لەزیاد بوونی هەستی سێکسیدا لەبەر ئەوەی سووڕی خوێن چالاک دەکات.
ـ مۆز: مۆز پێکهاتووە لە برۆمیلەین ئەمەش یارمەتی پاراستنی هۆڕمۆنی تێستێسترۆن و هەروەهاهەستی سێکسی دەدات.
ـ شووتی: شووتی جگە لەوەی میوەیەکی ناسراوەو بەتامە ڕۆڵێکی گرنگیش دەبینێت لەزیابوونی هەستی سێکسیدا.
وە: سپی میدیا
سەرچاوە: spoonuniversity.com