ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی ڕایگەیاند حكومهتی داهاتووی ههرێمی كوردستان
حكومهتێكی فره حزبی دهبێت.
فهرید ئهسهسهرد ئهندامی سهركردایهتی یهكێتیی
نیشتمانیی كوردستان له چاوپێكهوتنێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: ئەم حکومەتە،
حکومەتی فرە حزبی و ھاوپەیمانی دەبێت و ھەلومەرجی کوردستان وەک ھەلومەرجی عێراق وایە،
وەکچۆن لە عێراق یەک حزب ناتوانێت بەتەنھا حکومەت پێکبھێنێت ھەولومەرجی کوردستانیش
زۆر لەوەی عێراقەوە نزیکە.
ڕاشیگەیاندووە ئەزموونی پێشوو نیشانی داوە کە
ھەموو حکومەتەکان، حکومەتی ھاوپەیمانی بوونە و لە چەند حزبێک پێکھاتبوون.
ئەو ئەندامەی سەکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند من
پێم وایە ئەمجارەش ھەر وا دەبێت، بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ بۆ ئارەزووی حزبەکان کە
چەندە بەشداری دەکەن و چەندەش بەشادری ناکەن، بەڵام مەسەلەکە ھەر بەشداری نییە، بەڵکو
دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ساڵانی رابردوو ئەزموونێکی سەختی بۆ ھەموو حزبەکان
دروست کردووە لەبارەی بەشداریکردنیان یان بەشداری نەکردنیان.
فەرید ئەسەسەرد وتوشیەتی ئەوەی ئێمە کاری بۆ
دەکەین ئەوەیە کە ئەم حکومەتەش حکومەتێکی فرە حزبی بێت و ھەموو حزبەکان تیایدا بەشدار
بن، بەڵام بۆ ئەمە دەبێت چاوەڕێی پڕۆسەکە بکەین.