سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند " پارتی له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌كدا هاوپه‌یمانی دروست بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حكومه‌تی پێده‌دات".
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی ئەم خوولە نوێیەی پەرلەمان، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند”پارتی هێڵی سوری له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك نییه و هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی پێشینه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كدا نییه.”
حیزبەکەی خۆشناو کە ٤٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، ئەو رادەسپێردرێت حکومەت پێکبهێنیت و لەسەر شێوازی حکومەتەکە، وتی ”ئه‌وه ئیزدواجیه‌ته، له به‌غدا زۆرینه و كه‌مینه ئیشی پێ بكرێت و له كوردستان داوا بكرێت ئیستحقاق به‌گوێره‌ی خه‌بات بێت، ئه‌گه‌ر وا بێت ده‌بێت حزبی شیوعی زۆرترین پۆستی هه‌بێت".
پەرلەمانتارەکەی پارتی " ده‌بێت رێز له رای جه‌ماوه‌ر بگیرێت و به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن حكومه‌ت پێكبهێنرێت. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌می په‌نجا به په‌نجا ده‌مێكه كۆتایی پێهاتوه.”
ئومێد خۆشناو، باسی له‌وه‌شكرد”ئه‌مجاره ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌ك جاران نییه سه‌رۆك و جێگرەكەی رابسپێردرێت.”
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پارتی ٤٥ کورسی و یەکێتی ٢١ کورسی و گۆڕان ١٢ کورسی و نەوەی نوێ ٨ کورسی و کۆمەڵ ٧ کورسی و یەکگرتوو ٥ کورسی و ١ کورسی سەردەم و شیوعی ١ کورسی.