بەرپرسێکی باڵای کۆمسیۆن ئاشکرای دەکات دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرەیەوە، کۆمسیۆنی باڵا کۆدەبێتەوەو پاداشتی کارمەندان دەدات.
شیروان زرار، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌په‌یامی ڕاگه‌یاند " دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆن نه‌كراوه و چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌دادگای پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ین تا بزانین رێكاره‌كانی دوای ئه‌نجامه‌كان چۆن ده‌بن و چی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته".
لە درێژەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا، شیروان زرار وتیشی " كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌قی خۆیانه داوای پاداشته‌كه‌یان بكه‌ن، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندا باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن كه پاداشتی كارمه‌ندان دوانه‌خرێت و به‌زووترین كات بدرێت، هه‌ر كاتێكیش له ئه‌نجومه‌ن بووه بڕیار بۆ سه‌رفكردنی، ئه‌وكاته ڕایده‌گه‌یه‌نن".
مانگێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕدەبێت و تا ئێستا 41 هه‌زار كارمه‌ند به‌شدارییان له پڕۆسه‌كه كرد و بنكه‌كانی ده‌نگدانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد، به‌ڵام پاداشتی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش نه‌كراوه.