خانمە ئەکتەری دیاری گەردەلوول، کوێستان خوسرەوی لەساڵرۆژی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر هاوسەریدا لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت.
کوێستان خەسرەوی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی وێنەیەکی خۆی و هاوسەرکەی بەبۆنەی تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر ژیانی هاسەرێتیان بڵاودەکاتەوە.
کوێستان خەسرەوەی کە خەڵکی رۆژهەڵاتە لە بنچینەدا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکاندا نووسیویەتی " من هەرچی بم بەبێ تۆ ناکامڵم".
هەروەها نووسیوویەتی " هەشت ساڵ دنیایەک شاننازیم پێ بڕا هەشت سال بەخۆشی و ناخۆشی بە سەختی و ئاسانییەکانیانەوە تێمان پەڕاند.. تۆ هەمیشە کەسی دڵسۆز و فیداکاربوویت بۆ من و بەرهەمی ژیانمان و ئاینوری کچمان".
كوێستان خوسرهوی ناسراو به ئاوێزه له دایكبووی ڕۆژههڵاتی كوردستانه، دوای دهركهوتنی له درامای گهردهلول له بهشی سێ بووه خاوهنی ناوبانگێكی زۆر، دواتر بهشداری له درامای " براوە دۆڕاوەكان" و فیلمی سینهمای "فرمێسكی پەیكەرەكان" كردووه.