بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند " پەکەکە و حەشدی شەعبی رێگربوون لە گەڕانەوەی قائیمقامی شەنگال بۆ شارەکەو دەستبەکاربوونی".
ئەمڕۆ ٣١ی تشرینی یەکەم بڕیار بوو قائیمقامی شنگال محا خەلیل کە سەر بەپارتی یە بگەرێتەوە بۆ سەر کاری قائیمقامێتی لە قەزای شەنگال، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیدا دووچاری کێشە دەبێت، هەرچی میدیاکانی ترە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کۆمەڵێک خەڵکی ناڕازی رێگایان نەدا قائیمقام بگەڕێتەوەو بۆ شارەکە، چونکە ئەوان و حیزبەکەیان بە هۆکاری بەدەستەوەدانی شارەکەیان دەدەن بە چەکدارانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ دا.
قادر قاچاخ ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا پەکەکە و حەشدی شعبی تۆمەتبار کرد کە رێگریانکردووە لەگەڕانەوەی محا خەلیل بۆ سەرکارەکەی لە شەنگال.