نەوەی نوێ وەک فراکسیۆنێکی ئۆپۆزسیۆن بەشداری پەرلەمان دەکات

ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئێوارەی ئەمرۆ ٣١ ی یتشرینی یەکەم سازکرا بڕیار دەدات وەک هێزێکی ئۆپزسیۆن بەشداری پەرلەمانی کوردستان.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە شێ‌سوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە بەهۆی سەفەری لەدەرەوەی وڵات بەشداری نەکردووە، بەیاننامەکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، هاتووە" ئەنجومەنی باڵا بریاریدا کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداربێت".

دەقی بەیانەکە..
نەوەی نوێ 
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ نەوە نوێ
ئەمڕۆ ٣١/١٠/٢٠١٨ ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە بێ بەشداری سەرۆکی جوڵانەوەکە.
  تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە دواهەڵوێستی نەوەی نوێ سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان و شێوازی خەباتی پارلەمانی جوڵانەوەکە، هەروەها دیدی نەوەی نوێ سەبارەت بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و گفتوگۆ سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق و هەڵوێستی نەوەی نوێ.
لە تەوەری یەکەمی گفتوگۆکاندا ئەنجومەنی باڵا تەئکیدی کردەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە هیچ شێوەیەک گوزارشت لە دەنگی ڕاستەقینەی دەنگدەرانی هەرێم ناکات و پارتی و یەکێتی جارێکی تر بە شێوازی سیستماتیک ئەنجامەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان تەزویر کرد.
بەمەش بۆ جارێکی تر خەباتی پارلەمانیان لە کوردستان لەکەدار کرد. لەگەڵ ئەوەی سەرنج و ڕەخنەی جدیمان لەسەر هەڵبژاردنەکان و ئەنجامەکانی هەیە، بەڵام ئەنجومەنی باڵا لەسەر بنەمای ئەو ڕاوێژ و ڕاپرسیانەی لەناو خۆبەخشانی نەوەی نوێ کراون و هەروەها سەرنج و پێشنیاری دیپلۆمات و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی  لەگەڵ بە هەند وەرگرتنی پێشنیاری خەلکانی تری دەرەوەی جوڵانەوەکە، ئەنجومەنی باڵا بریاریدا کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداربێت.

سەبارەت بە بەشداری کردن لە حکومەتی ئایندەی کوردستان، ئەنجومەنی باڵا تەئکیدی کردەوە کە وەک چۆن لە کاتی بانگەشەدا بەڵێنمان بە دەنگدەران دا کە یان دەچینە لوتکەی دەسەڵات یان ئۆپۆزسیۆن، ئەوا تەئکید کرایەوە کە بە هیچ شێوەیەک نەوەی نوێ بەشداری حکومەتێک ناکات کە یەکێتی و پارتی سەرکردایەتی بکەن و ئەو بابەتە قابیلی موناقەشە نییە لای جوڵانەوەکە.

هاوتەریب لەگەڵ خەباتی ئۆپۆزسیۆن بوون لە پارلەمانی کوردستان، لە پارلەمانی بەغداد فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک دەمێنێتەوە و لەسەر بنەمای بەرنامەی سیاسی جوڵانەوەکە کاردەکات کە چوارساڵی داهاتوو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لە کێشەی پارە و دەستکەوت ئیمتیازاتی حیزبی و بنەماڵەییەوە بگۆڕێت بۆ کێشەی راستەقینە و دەستوری و هەوڵ بدرێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.



PM:06:57:31/10/2018