لە گوندێكی سنوری قەزای مەخمور بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوەو بەوهۆیەوە دوو هاوڵاتیی بونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" ئەمشەو چوارشەممە ٣١ی تشرینی یەکەم لە گوندی عەلیاوای سنوری مەخمور بۆمبێك بەئۆتۆمبێلدا تەقیەوەتەوە و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستداو كەسێكی دیكەش برینداربوو.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەداستاوە ناوی (غانم ئەسعەد حەمەد)ە و کوڕی (ئەسعەد حمد عەلی)ە کە لە روداوەکەدا برینداربووە.