خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا.. ئاژانسەکان
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "بە هۆی ئەوەی کە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردی عێراق هەنگاوی کاریگەریان دژی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە نەگرتووەتە بەر، ئەو هەڕەشەیەی لە باکووری عێراقەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان سەرچاوە دەگرێت، درێژەی هەیە."
خولوسی ئاکار بە ئاژانسی ئانەدۆڵی راگەیاندووە"لەوبارەیەوە ئۆپەراسیۆنەکانمان تا ئەو کاتەی هەڕەشەی تیرۆری سەرچاوە گرتوو لەنێو خاکی عێراقەوە کۆتایی پێدەهێنرێت، درێژەی پێدەدرێت".
لەبارەی دۆخی منبجیشەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێن دراوه له‌باره‌ی ده‌ركردنی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه له منبج، رێكخراوی تیرۆریستیی هه‌ر وه‌ك عه‌فرین له منبج-یش خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قه. ده‌بێت رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌وه بزانێت كه كات و شوێنی هات خۆی له‌و چاڵانه‌دا ده‌نێژرێت كه هه‌ڵیكه‌ندووه".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار ئاشکراشیکرد له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ه‌وه تاكو ئێستا، ١٥ هه‌زار و ١٥٣ سەربازی سوپای توركیا به هۆی په‌یوه‌ندییان به فه‌تۆ/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبەوە لەکارەکانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
سەبارەت بە کڕینەوەی خزمەتی سەربازییش وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند "٧٢٤ هه‌زار و ١٤٤ كه‌س داوای کڕینەوەی خزمەتی سه‌ربازیی كردووه و كاره‌كانی ٥٧٨ هه‌زار و ٨٨٧ کەسیان ته‌واوكراوه".