راهێنەری بەلجیکا نایەوێت ببێت بە راهێنەری ریاڵ مەدرید


رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی و راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا نایەوێت ببێت بە راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
لە دوای دوورخستنەوەی لۆپتیگی لە یانەی ریاڵ مەدرید، مارتینێز یەکێک بوو لە پاڵێوراوەکان تا شوێنەکەی بگرێتەوە.
بەڵام ئەمڕۆ ئەو راهێنەرە قسەی کۆتایی بە رۆژنامەکان وت و رایگەیاند من نامەوێت بەم قسانەوە خۆم سەرقاڵ بکەم گوێ بە وانە نادەم کە دەڵێن دەچیتە یانەی ریاڵ مەدرید ئەمانە هەمووی راست نیە.
مارتینێز تا دوو ساڵی تر لە هەڵبژاردەی بەلجیکا دەمێنێتەوەو راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیەو سێیەمی مۆندیالی بۆ بەدەستهێنا.



PM:10:41:01/11/2018