خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان و دۆخی خراپی هاوڵاتیان خۆپیشاندان لەشاری بەسرە دەستپێبکاتەوە.

 

له‌ شارى به‌غدا یەكەم خۆپیشاندان لەدژی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەھدی ئەنجامدرا و بڕياره‌ ئه‌مڕۆش له‌ شارى به‌سره‌ خۆپيشاندانى فراوان به‌ڕێوه‌بچێت.

ژمارەیەك چالاكوانی شاری بەسرەی باشووری عێراق، لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە رایانگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی فراوان لەدژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان و ئاوی خواردنەوە و جێبەجێ نەكردنی بەڵێنەكانی حكومەت، ئەنجامبدەن.

ئەمەش پاش ئەوە دێت ژماره‌يه‌ك له‌ هاووڵاتيانى دانیشتوی شاری بەغدا لە گۆڕەپانی تەحریر خۆپیشاندانێكییان لەدژی كەمی خزمەتگوزارییەكان لە شارەكەیان ئەنجامدا و داواشیانكرد، حكومەت ئاوڕ لە داواكارییەكانی خەڵكی پارێزگای بەسرە بداتەوە.

لە چەند مانگی رابردوودا، خۆپیشاندان لە بەسرە و چەند پارێزگایەكی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەكان ئەنجامدران و به‌و هۆيه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتييه‌ك کوژران و بریندار بوون



AM:11:02:02/11/2018