باوکی دوو خانمە بەندبێژەکەی کورد "سارا و خەندە" ئاماژە بەوە دەکات بەرهەمی کچەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی فراوان بڵاوکراوەتەوەو یەکێک لە کچەکانیشی بەهۆی چونە نێو پرۆسەی هاوسەرییەوە وازی لە کاری هونەری هێناوە.
عه‌لی به‌كر باوکی سارا و خەندە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ یەکێک لە میدیاکان ئاماژەی بەوەکردووە، " لە ماوەی رابردوودا چه‌ندین دانیشتنی جیاوازیان ئه‌نجام داوه و، له زۆربه‌ی دانیشتنەکانیشیاندا به‌رهه‌می نوێی هونه‌رییان پێشكه‌ش كردووه".
ئەوەشی وتووە، "گۆرانییه‌كان به دڵی بینه‌ران و گوێ‌گران بووه، هه‌ربۆیه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌یه".
باوکی ساراو خەندە ئاشکراشیکرد"سارا به‌هۆی ئەنجامدانی هاوسه‌رگیرییه‌وه وازی له كاری هونه‌ری هێناوه و ده‌رناكه‌وێت، هه‌ربۆیه زیاتر خه‌نده به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات".
سارا و خه‌نده، دوو خوشكن و زۆربه‌ی ده‌ركه‌وتنه‌كانیان پێكه‌وه بووه، کە تێكست و ئاوازی گۆرانییەکانیان لەلایەن باوکیانەوە بۆ ئاماده دەکرێت.