پۆلیسی سۆران كه‌سێكیان به‌بڕێك دۆلارى ساخته‌وه لە حاجی ئۆمەران ده‌ستگیركردوه، كه به نیازبووه له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساغى بكاته‌وه.
بنكه‌ى نههیشتى مادده هۆشبه‌ره‌كانى سۆران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی ٢٥-١٠-٢٠١٨ کارمەنده‌كانیان له کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کەسێکی ئێرانیان بە بڕی چوار هەزار و 900 دۆلاری ساختەی ئەمه‌ریکی دەستگیركردووه.
ئەوەشهاتووە، کەسی تۆمەتبار ئەم بڕە دۆلارە ساختەیەی لە وڵاتی ئێران لەگەڵ خۆی هێناوه‌و بە نیاز بووه لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ساغى بكاته‌وه.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، له ئێستادا تۆمەتباره‌كه دەستگیرکراوهو رووبەڕووی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوەته‌وه.