پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 3 ى 11 ى 2018، خۆپیشاندان دژى خانه‌نشینكردنى په‌رله‌مانتاران له شارى هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
خۆپیشانداندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شارى هه‌ولێر دژى خانه‌نشینكردنى په‌رله‌مانتارانه و له دروشمه‌كانیاندا خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن چیتر په‌رله‌مانتاران خانه‌نشین نه‌كرێن و بڕێكى زۆرى داهاتى هه‌رێمى كوردستان له‌و رێگه‌یه‌وه به فیڕۆ نه‌درێت.
هه‌روه‌ها له میانه‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌ى هه‌ولێردا به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بۆ ڕای گشتی له هه‌رێمی كوردستان
به‌داخه‌وه دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشین و پله تایبه‌ته‌كان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نێردرا بوو بۆ په‌رله‌مان ، كه‌چی له‌لایه‌ن هه‌ندێ فراكسیۆن و په‌رله‌مانتار ئه‌م پرۆژه وه‌ك خۆی مایه‌وه.
لای هه‌موومان روون و ئاشكرایه خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، لاوازترین خول بووه له ئه‌زموونی كوردستان، چونكه له جیاتی ببنه به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسیه‌كان، بگره بوون به به‌شێك له زیادكردنی كێشه‌كان تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ په‌كبخه‌ن و دڵه‌راوكێیه‌كی زۆر بۆ خه‌ڵك دروست بكه‌ن.
بۆیه هه‌ر پاداشتێك ده‌بێت له پای ماندووبوون بێت، به‌ڵام ده‌پرسین په‌رله‌مانتاران چیانكرد له پێناو هاوڵاتیان تا ماف به خۆیان بده‌ن 48 ملیۆن دینار به مافی خۆیان بزانن ، كه‌چی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌نه بیانوی ئه‌وه‌ى یاسای خانه‌نشین وایه!
كه‌چی په‌رله‌مانتاران ده‌بوایه ویژدانیان خستبایه پێش ئه‌و یاساییه‌ی كه خۆیان هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاسای خانه‌نشین و پله تایبه‌ته‌كان په‌سند بكرێ.
بۆیه داوا ده‌كه‌ین:
1- ئه‌و بڕی 48 ملیۆن دیناره له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت بكرێته‌وه ، به هۆی قه‌یرانی ئابوری و وه‌ك چۆن پاشه‌كه‌وتی مووچه بێ په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بریاری له‌سه‌ر درا.
2- ئێمه له یه‌كه‌م رۆژی سوێند خواردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دێنه‌وه به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران یه‌كه‌م كاریان په‌سندكردنی پرۆژه یاسای خانه‌نشین و پله تایبه‌ته‌كان بێت كه به شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه بێت.
3- ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كه ده‌ڵێت په‌رله‌مانتارانی خولی چواره‌م تا كۆتایی ژیانیان وه‌ك ڤی ئای پی له رێگای فرۆكه‌خانه‌كان ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدایه كۆتایی هه‌ر خولێك ئه‌وه ئه‌و مافانه‌ی نامێنێ، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نادادپه‌روه‌ری دروست بێت.
4- داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین چیتر ئه‌م نادادپه‌روه‌ریانه‌ی كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانتان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت قبوڵی نه‌كه‌ن و په‌رله‌مان بكه‌ن به شه‌ڕی مافه‌كانتان كه خولی رابردوو په‌رله‌مانتاران له جیاتی شه‌ڕ له پێناو ئێوه شه‌ڕیان له پێناو ده‌ستكه‌وتی خۆیان كردووه.
تۆڕی هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كان
تۆڕی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانی هه‌ولێر
3 / 11 / 2018
هه‌ولێر