پۆلیسی شیكاگۆ له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، ئافره‌تێك له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه به فیشه‌ك كوژرا و، پاشان پیاوه‌كه، خۆیشی كوشت.
پۆلیسی ویلایه‌تى شیكاگۆ، ڕایگه‌یاند "شه‌وى ڕابردوو له ناوچه‌ى جیفرسۆن پارك، له به‌رى باكوورى خۆرئاواى ویلایه‌ته‌كه، پیاوێك چه‌ند گولـله‌یه‌كى به‌سه‌رى ئافره‌تێكه‌وه نا و ده‌ستبه‌جێ، ئافره‌ته‌كه گیانى له‌ده‌ست دا".
ئاماژه به‌وه‌ش درا، كه دواى كوشتنى ئافره‌ته‌كه، پیاوه‌كه‌ش فیشه‌كى به‌خۆیه‌وه ناوه، به‌ڵام به‌بریندارى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى لۆسرانى گشتی گواسترایه‌وه، دواتر ئه‌ویش گیانى له‌ده‌ست دا.
ژماره‌یه‌ك له ڕه‌وندى عێراقی له‌و ویلایه‌ته، كه ژن و پیاوه‌كه ده‌ناسن، وتیان "ئافره‌ته‌كه ناوى هودا جبوورییه و دایكی دوو منداڵه، پیاوه‌كه‌ش پێشتر هاوسه‌رى بووه و جیابوونه‌ته‌وه".