په‌رله‌مانتارێكی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، كۆده‌نگییه‌كى سیاسی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019، له په‌رله‌مانه‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حكوومه‌ت.
په‌رله‌مانتار بیار تاهیر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، به‌میدیای حزبەکەی ڕاگه‌یاند "پارتى چه‌ندین تێبینی له‌سه‌ر بڕگه و مه‌واده‌كانى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی 2019 هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانى (سوننه و شیعه)شه‌وه، تێبینی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه، هه‌یه".
هەروەها دەڵێت "ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كۆده‌نگی له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى 2019 به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، كه حكوومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ى كردووه، هه‌یه و، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌ت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه پێده‌چێت سێشه‌ممه‌ى داهاتوو، له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا، ده‌نگ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه، بدرێت