خانمە ئەستێرەی گۆرانی جیهانی شەکێرا لە فرۆکەخانەیەکدا لەبەر خۆیەوە
گۆرانی دەڵێت و سەما دەکات.
شەکیرا ئەو ڤیدیۆیەی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام بلآوکردۆتەوەو لە
ماوەیەکی کەمدا ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار لایکی لەلایەن هەوادارانیەوە
کۆکردۆتەوە.
ئەو ڤیدیدۆیە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نزیکەی ملێۆنێک بینەری
هەیە.
شەکێرا لە بنچینەدا کۆلۆمبییەو باوکی لوبنانییە، بەیەکێک لە ئەسێترە
جیهانییەکانی گۆرانی هەژمار دەکرێت و هاوسەری پێکێ یاریزانی یانەی بەرشلۆنەیە.