بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی لقی سلێمانیی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان و لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت و ڕاگەیاندنەكانی كردووە، ئاماژەی بەوە داوە بەكارهێنانی دەرمانی AB slim ڕاگیراوە.
لە نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا كە بە ژمارە 13865 لە 30/10/2018 دەرچووە و وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، هاتووە "هاوپێچ لەگەڵ نووسراوماندا نووسراوی (دائرە الامور الفنیە)تان بۆ دەنێرین سەبارەت بە دەرمانی AB slim كە بەكارهێنانی ڕاگیراوە".
بەپێی نووسراوەكەی دائرە الامور الفنیە، دەرمانی AB slim پاش پشكنین دەركەوتووە ژمارەیەك مەوادی نەناسراو لە پێكهاتەكەیدا هەیە و بەكارهێنانی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.