ئەردۆغان هەڕەشە لە یەپەگە دەکات

سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی دەركردنی شەرڤانانی یەپەگەی لەشارۆچكەی مەنبەج كردو رایگەیاند، ئەوە ئامانجی ئێمەیە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ، بڵاویکردەوە لەمیانی لێدوانێك،  ئەردۆغان لەوەڵامی پرسیارێكدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، راشیگەیاندووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باسیان لەبابەتانێكی زۆر گرنگ كردووە، یەكێك لەوانەش پێشهاتەكانی باكووری سووریایە.

سەرۆك كۆماری توركیا، باسی لەوەش كرد، كە بابەتی مەنبەج بابەتی سەرەكییە و دەورییە هاوبەشەكان لە منبج بەردەوامییان هەیەو ئەوەشی راگەیاند "كارەكانی مەشق لە عەنتاب ئەنجامدران، سەربازانی توركی و ئەمریكی بەیەكەوە ئەوەیان ئەنجامدا و پاشان كارەكانی دەورییە وەك ئەوەی پلانی بۆ داڕێژاوە بەردەوامە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو، كە لە نێوان وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ نەخشەڕێگایەكی دیاریكراو هەیە لەبارەی ئەوەوە و رایگەیاند "ئەو نەخشەڕێگایە پەیڕەو نەكرا، زۆر زۆر لەوە تیپەڕی، ئێستا وتمان ئیدی دەبێت ئەو نەخشەڕێگایە جێبەجێبكرێت و ئەو قۆناغە دەستیپێكرد و درێژەی هەیە".

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها رایگەیاند، یەكێكی دیكە لە بابەتە گرنگەكانی دارایی، ئەو هەنگاوانەیە، كە لەبارەی هاڵكبانك-ەوە دەگیرێنەبەر و "ئەم بابەتانەمان لەگەڵ خۆی باسكرد، قسەمان لەسەركرد، وتی: فەرمان بە وەزیرانی پەیوەندیداری هاوڕێم دەدەم لەوبارەوە، لەبارەی منبجیشەوە بەهەمان شێوە وتی: فەرمان بە وەزیرانی پەیوندیدار دەدەم و بەڕاستی ئێمەش ئەو فەرمانەمان بینی كە لەبارەی منبجەوە بە وەزیرەكانی دا".



PM:04:27:04/11/2018