نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە دابەزین کرد، نرخی هەریەک لە نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی لایخوارەوە مامەڵەیان پێوەدەکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی تشرینی دووەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکيی لە بازاڕەکانی جیهان بە ٦٢ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بە وتەی کمپانیاکانی بواری بازرگانی نەوت، چاوەڕواندەکرێت تا نزیک سەری ساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٩٠ دۆلار و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ش نرخی ١٠٠ دۆلار تێپەڕێنێت، بەتایبەت دوای ئەوەی بڕی بەرهەمی نەوت بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ ئابورییەکان بەسەر ئێراندا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە.