هەریەکە لە وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا پابه‌ندبوونى خۆیان به‌رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
دواى سه‌پاندنى به‌شى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا نیگه‌رانى خۆیان له به‌رانبه‌ر سزاكان ده‌رده‌بڕن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئه‌وان كۆشش ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى پارێزگارى له كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان بكه‌ن كه مامه‌ڵه بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ڵێن "ئامانجى ئێمه پارێزگارییه له‌و لایه‌نه ئابوورییه ئه‌وروپیانه‌ى كه مامه‌ڵه‌ى بازرگانى ره‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه به‌گوێره‌ى یاساكانى یه‌كێتى ئه‌رووپا وبڕیارى 2231ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى".
ئه‌و بڕیاره‌ى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئاماژه‌یان بۆ كردووه، له دواى ئه‌نجامدانى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران له ساڵى 2015 ده‌رچووه، به‌پێى بڕیاره‌كه پێوه‌ندى وڵاتانى جیهان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایى ده‌كرێته‌وه.
له هه‌شتى ئایاری رابردوو، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى راگه‌یاند و له‌ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند مانگه‌شدا به دوو قۆناغ سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، كه ئه‌مڕۆ قۆناغى دووه‌م خرایه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.