وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی باران بارین ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2018 دەستەی پێشبینی کەشوهەوای عێراق بڵاویکردەوە کە سبەی لە بەغدا  و ناوچەکانی باکوری وڵات بارانی بەخوڕ دەبارێت.

مەها عەبدولکەریم، پێشبینیکار لە دەستەی پێشبینی کەشوهەوای عێراق ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاند، لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق ئاسمان هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت، هەروەها ئەگەری تەرزە بارینیش لەئارادایە و بەڕۆژ بارانەکە ئاسایی دەبێت، بەڵام لەشەودا دەبێت بەخوڕ.

ئاماژەی بەوەشدا کە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان پەڵە هەوری پێوە دەبێت لە ناوەڕاستی وڵات، بەڵام لە باکور کە هەرێمی کوردستانە هەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت، هەروەها لە کۆتایی هەفتەدا شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتاییدێت.



PM:04:33:05/11/2018