هەشت وڵات لە سزاکانی سەر ئێران بەخشران

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و ژمارەیەک وڵات لە قۆناغی دووەمدا بەخشراون کە عێراقی تێدا نیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمڕیکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو وڵاتانەی لە قۆناغی دووەمی سزا ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەخشراون، بریتین لە هەر هەشت وڵاتی چین و یابان و کۆریا باشور و هیندستان و تورکیا و یۆنان و ئیتاڵیا و تایوان.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشترسێ بەرپرسی عێراقی بە ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندبوو، ئەمریکا بە شێوەیەکی مەرجدار و لەدوای سەپاندنی سزاکانی بۆ سەر ئێران، عێراقی بەخشیوە بۆ مامەڵەی بازرگانی لە چەند بوارێکدا.

لە کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ ٥ی تشرینى دووەمی ٢٠١٨ سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر کەرتە هەستیارەکانی ئابوری ئێران وبە تایبەت کەرتی ووزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.



PM:05:53:05/11/2018