خراپیی كەشوهەوا كارەكانی حكوومەتی كوێتی راگرت و داواكارییەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات.
وەزارەتی ناوخۆی كوێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە 6/11/2018 لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوەكانی كوێت پشووی فەرمییە
ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی كوێت بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و شەپۆلی باوبارانە، كە رووی لەو وڵاتە كردووە
هەر بەهۆی خراپیی كەشوهەوا، هێڵی ئاسمانیی كوێتی هەموو گەشتە ئاسمانییەكانی راگرتووە.