پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكات.

بەپێی كارنامەكە كە ماڵپەڕی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018 دەست پێ دەكات.

هەرچەندە بڕیار بوو هەشت وەزیری كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق لە پەرلەمان متمانە وەربگرن، بەڵام لە كارنامەكەدا پەرلەمان هیچ ئاماژەیەكی بەو پرسە نەكردووە.

لە كارنامەی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، لەو دانیشتنە پێنج تەوەر تاوتوێ دەكرێن، كە بریتین لە: 

یەكەم

سوێندخواردنی بەشێك لەو پەرلەمانتارانەی سوێندی یاساییان نەخواردووە.

دووەم

گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو تانانەی لە راستیی و پاشخانی بەشێك لە پەرلەمانتاران دراوە.

سێیەم

گفوتگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2019.

چوارەم

پێكهێنانی لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.

پێنجەم

گفتوگۆكردنێكی گشتی لەبارەی ژەهراویبوونی ماسییەكانی رووباری دیجلە لە هەردوو پارێزگای بابل و واست.



AM:10:00:06/11/2018