بە ئامادەبونی وەزیری دارایی موچەی حەشدی شەعبی زیادکرا

سەرۆکی فراکستۆنی کۆمەل لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەمڕۆ بەئاماندەبوونی وەزیرەکەی پارتی لە پەرلەمان پارەی حەشدی شەعبی هاوتای هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق کرا.

ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆکی فراکستۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "سپی" راگەیاند، "ئەمڕۆ  سێشەممە ٦ی تشرینی دووەم بە ئامادەبونی د فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان موچەی حەشدی شەعبی هاوتای سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان کرا"،

وتیشی،" لە خولی پێشودا کە حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیران بوو، لەلایەن شیعەکان و حەشدی شەعبی نەیانتوانی موچەی حەشدی شەعبی کە ٤٠٠ هەزار دیناردبوو هاوتای سوپاو هێزە ئەمنییەکان بکەن، کە نزیکی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام هەمووی مانگێک بەسەر ئەم حکومەتەدا تێنەپەڕیوە، کە وەزیری دراییەکەی کوردە توانیان بڕیارەکە تپەڕێنن".

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوەشی وتووە، زیادکردنی ئەم بڕە پارەیە بۆ حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە هیچ بودجەیەک تەرخان نەکرووە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کە بەپێی دەستوری عێراق هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری وڵات".

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ دەربارەی ئەم پرۆژەی یاسای بودجەیەی عێراق، کە بۆ ساڵی ٢٠١٩ ئامادە کراوە وتی،" ئەمڕۆ بەفەرمی نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران لە پەرلەمانی عێراق پێی راگەیاندین، کە ئەو پۆژەیاسایە هی ئەنجومەنی وەزیرانی سەردەمی عادل عەبدول مەهیدیشە".



PM:08:06:06/11/2018