ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ١٢ تۆمەتباری راگەیاند

ئاسایشى ڕۆژئاوای سلێمانى ڕایگەیاند دەستگیرکردنی ١٢ تۆمەتباری بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى ئاماژەى بەوە کردووە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا توانیویانە ١٢ کەس بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیربکەن و دەست بەسەر چەندین پارچە حەب و چەکیشدا بگرن.

ئەوەش هاتووە، دەستگیراوە بەسەر دوو ملیۆن و ١٠٠ ھەزار پارچە حەبی ترامادۆڵ، لەنێو ئەو کەسانەی کە بەکارھێنەربوون یان بازرگانییان پێوە کردووە، هەروەک بڕێکی زۆر لە حەبی بێھۆشکەر و مەوادی هۆشبەرى وەک حەشیش و شوشە و کریستاڵ گیراوە.

ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین پارچە چەک کە دەمانچە و چەقۆیان تێدابووە و بە مەبەستی کاری ئاژاوەگێڕى بەکارهێنراون دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانىباسی لەوەشکردووە ، لەلایەن دادوەرەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە لە زووترین کاتتدا ڕێوشوێنى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.


PM:08:45:06/11/2018