شاباز زەمانی لەگەڵ یاسر بارزانی دەرکەوت

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لاوی کورد "شاباز زەمانی"، لە نوێترین درەکەوتنیدا لەگەڵ یەکێک لە کوڕەکانی بنەماڵەی بارزانیدا دەرکەوت.

 لە هەژماری تایبەری خۆی لە ئینستاگرام شاباز زەمانی وێنەیەکی خۆی و یاسر بارزانی کوڕی مەنسور بارزانی بڵاوکردووەتەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی،"لەگەڵ هاوڕی و برا یاسر مەنسور بارزانی".

تا ئێستا دیار نییە ئەم سەردانەی شاباز بۆلای یاسر بارزانی هۆکارەکەی هاوڕێیەتیە یاخود بۆ مەبەستێکی دیکە سەردانی ناوبراوی کردووە.

شاباز زەمانی خاڵی شاری سلێمانییەو خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانییەو هەوادارێکی زۆری هەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکدا کرد کە ڕۆڵی لە یەکێک لە کلیپەکانیدا بینیبوو.


PM:10:37:06/11/2018