بەغدا...بەرپرسێك لە هەوڵێكی تیرۆریستی ڕزگاریبوو

بەرپرسێكی ئەمنی لە باشووری بەغدای پایتەختی عێراق لە هەوڵێكی تیرۆریستی رزگاری بوو.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، ژمارەیەك چەكدار لە شەقامی مەداریس لە ناوەڕاستی میسان دەستڕێژی گوللەیان لە ئیسماعیل جابری، بەڕێوەبەری گرتوخانەی عیمارە كردووە.

هەروەك ئەو میدیایانە باسی دەكەن، ئیسماعیل جابری لەو كردە تیرۆریستییە رزگاری بووە، بەڵام زیانێكی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە.

رۆژانە لە شارەكانی عێراق بە تایبەت بەغدای پایتەخت، تەقینەوە، كردەی تیرۆریستی، كوشتن و رفاندنی هاووڵاتییان روو دەدەن.



AM:09:57:07/11/2018