ئاسایشی کۆیە رایگەیاند لەمساڵدا ٢٨ کەس بە تۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی تشرینی دووەم بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی زیانەکانی مادە هۆشبەرەکان و نێرگەلە لە کۆیە کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەری ئاسایشی کۆیە رایگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٨ کەسیان بە تۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە
ئەوەشی خستەڕوو، کە کەبەشێک لە خێزانی دەستگیرکراوەکان خۆیان هاتوون سکاڵایان تۆمارکردووە پێیان وتووین، "مێردەکەم ئەو مادەیە دەکێشێت".
نوێنەرەکەی ئاسایشی کۆیە ئاشكراشێکرد، کێشان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە زیادیکردووە و دەستگیرکردنی ئەو ٢٨ کەس لە چاو قەزای کۆیە ئامارێکی مەترسیدارە.
لە کۆنفراسەکەدا نوێنەری ئاسایش نمونەیەک لە مادەهۆشبەرەکان بە مامۆستایانی ئاینی ناسێنرا، کە لەوێ ئامادەی بوون و لە زیانەکانی ئاگادار کرانەوە تاوەکو لە ڕێگەی مینبەری مزگەوتەوە هاوڵاتیان لە زیانەکانی ئەوماددانە هۆشیاربکرێنەوە،