بە هۆی ئاڕستە کردنی تۆمەتی گەندەڵی، لە دوای دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شەڕە بۆكس لەنێوان دوو پەرلەمانتاری سونە روویدا.
ماڵپەڕی شەفەق نیوز، لەسەر زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، ؛لەدوای کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەناو كافتریای پەرلەمان، شەڕ لەنێوان هەریەك لە ئەحمەد جبوری و تەڵاڵ زەوبەعی روویداوە، كە هەردووكیان پەرلەمانتاری سوننەن.
ئەو ماڵپەرە هۆكاری شەڕی ئەو دوو پەرلەمانتارەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە كە تەڵاڵ زەوبەعی لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا، تۆمەتی گەندەڵی ئاراستەی ئەحمەد جبوری كردووەو وتویەتی، " لەچەندین دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە، سەرەتاش بە شەڕە جنێو دەستیپێكردووەو دواتر تەشەنەی سەندووە بۆ شەڕە بۆكس".