وته‌بێژی فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، حكومه‌ت بۆ هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو به‌بێ پارتی و یه‌كێتیی دروست نابێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له چاوپێكه‌وتنێكیدا لەگەڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاژانرایگەیاند، یه‌كێتیی بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی داوه، به‌ڵام تا ئێستا كاتی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌مان دیاری نه‌كردووه.
سه‌باره‌ت به دیزاینی حكومه‌تی داهاتووش دەڵێت، ئه‌زموونی حكومه‌تی بنكه‌فراوان و زۆرینه‌شمان هه‌یه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، حكومه‌تێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت سود له هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی وه‌ربگرێت.
وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت مافی خۆمانه، کە سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ حزبی یه‌كه‌مه جێگره‌كه‌ی بۆ حزبی دووه‌مه.