دیموکراتییەکان کۆنگرێسیان بردەوە
کۆماریەکان ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستەوە ماوە


لە هەڵبژاردنی ئەمەریکادا دیموکراتییەکان گرەویان لە کۆنگرس بردەوە، بەم بردنەوەیە کۆماریەکان تەنها ئەنجومەنی پیرانیان بەدەستەوە ماوەو توانیان لەوێ بەزرینە مانەوە.

سەرکردەی دیموکراتییەکان، نانسی بلوسی دوای بردنەوەی هەڵبژاردنی کۆنگرێس رایگەیاند" سبەی رۆژێکی نوێ لە ئەمەریکا دەستپێدەکات".

چادێران پێیانوایە کە ئەم هەڵبژاردنە وەک " راپرسیەکە " لەسەر سیاسەتی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کە لەساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی بەماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت.

دیموکراسییەکان ٢١٩ کورسیان لە کۆنگرس بەدەستهێنا، هەرچی کۆمارییەکانە ١٩٤ کورسیان بەدەستهێنا.

چاودێران پێیانوایە بەم سەرکەوتنەی دیموکراتەکان دەتوانن چاودێری کارەکانی سەرۆک ترامپ بکەن. 



PM:08:46:07/11/2018