باشترین چارەسەری سرووشتی بۆ ووشک بوونی پێست


  گۆڕانکاری کەش و هەوا دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێست لەبەر ئەوەی هەتا کەش و هەوا بەرەو ساردی بڕوا پێست زیاتر ووشک دەبێت بۆیە پێستمان پێویستی بە ئاگادارییەکی زۆر زیاتر دەبێت لەکاتی ساردبوونی کەش و هەوادا لێو ووشک دەبێت ، پێستی دەست زبر دەبێت، پاژنەی پێ شەق دەبات، پێست بەزۆری توێک هەڵ ئەیا ، ئەمانەش زیانێکی زۆر بە پێستت دەگەینن، بۆیە گەر هەستت کرد پێستت ووشک بووە ئەم چارەسەرە سرووشتیانە بەکار بهێنە.

ـ دوو کەووچک ئەڤەکادو

ـ زەردێنەی هێلکە یەک

ـ دوو کەووچک هەنگووین

هەموو ئەم پێکهاتانە بدە لە عەسارە تا بەجوانی تێکەڵ دەبن دوواتر بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ۳۰ـ٤٥ خولەک  پاشان بە ئاو  بیشۆ . ئەمەش وادەکات پێستت شێداروو نەرم ببێت.

ـ ماسکی شۆڤان: ماسکی شۆڤان یەکێکە لەباشترین ماسکەکان بۆکاتی سەرما لەبەر ئەوەی دەبێێتە هۆی شێدار و پاکردنەوەی پێست .

ئامادەکردنی:

شۆڤان

هەنگوین

ماست

هەر سێکیان بەجوانی تێکەڵ بکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ۳۰ خولەک. وا باشترە هەفتەی دووجار بەکار بهێنرێن.

وە: هە -ف

سەرچاوە: https://theindianspot.com/



PM:09:40:07/11/2018