مۆرینیۆ نهێنی ئاهەنگێڕانی بەرامبەر بە هاندەرانی یۆڤانتۆس ئاشکراکرد


لەدوای یاری نێوان یۆڤانتۆسی ئیتاڵیاو مانچستەریونایتدی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد لە دوا ساتەکاندا توانی یاریەکە ٢-١ لە خانمە پیرەکە بباتەوە.
لە کۆتایی یاریەکە مۆرینیۆ چووە ناو یاریگاو دەست لە گوێی داناوەو ئەهەنگی گێڕا، ئەمەش وای لە هاندەران و یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس کرد لەو راهێنەرە توڕە ببین.
مۆرینیۆ لە دوای یاریەکە نهێنی ئاهەنگێرانەکەی ئاشکراکردو وتی"' ماوەی ٨٤ خولەک هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس جنێ و سوکایەتیان بە دایکی من کرد، منیش بەوشێوەیە ئاهەنگم گێرا، ئەوە کاری من نیە بەوشێوەیە بکەم، من رێزی یاریزانان و یانەی یۆڤانتۆس و راهێنەرەکەیان دەگرم، بەڵام ئێوە ئاگاتان لێ نەبوو بە دڕێژایی یاریەکە هاندەران چەند سوکایەتیان بە من کرد.



PM:02:17:08/11/2018