وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رایگەیاند کە ناوەندى وەرگرتن لە دیوانى وەزارەت ڕەزامەندى نیشان دا لەسەر وەرگرتنى 441 قوتابى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رایگەیاند "ماوەى چوار ساڵە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردووە بۆ وەرگرتنى قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانەى لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن".
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ئەوەشی خستە روو، کە دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركووكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌ش كرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان كرا، له ئه‌نجامدا بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەکەیان ڕەزامەندى نیشان دا لەسەر وەرگرتنى 441 قوتابیانی شارى کەرکووک و ناوچەکانی لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2018-2019).
جەختی لەوەش کردەوە، کە قوتابیان لە زووترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکووکى وەزارەتەکەیان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.