یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت سۆلاری بهێڵێتەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری کاتی یانەکەی بە یەکجاری بهێڵێتەوەو راهێنەری نوێ نەکڕێت.
لە پاش دورخستنەوەی لۆپتیگی لە یانەی ریاڵ مەدرید، سۆلاری بە کاتی پۆستی یانەکەی وەرگرت و پاش ئەنجامدانی سێ یاریش توانیویەتی ٣ بردنەوە بەدەست بهێنێت و یانەکە ١١ گۆڵیشی کردوەو هیچ گۆڵیشی لێنەکراوە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات، ئەو راهێنەرە ئیستا متمانەی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆکەکەی بەدەستهێناوەو پێشبینی دەکرێت لە پۆستەکەی بەردەوام بێت و یانەکە ئێستا لەقەیران دەرچووەو لەیارییەکاندا بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت.



PM:11:03:08/11/2018