پەرلەمانتاری عێراق واژوویان بۆ دامەزراندنی وانەبێژان کۆکردۆتەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق واژوویان بۆ دامەزراندنی وانەبێژان کۆکردۆتەوە و چەند پەرلەمانتارێکی کوردیشی تێدایە.

بەگوێرەی ئەو یاداشتەی کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقیان کردووە ٥۳ پەرلەمانتاری عێراق واژوویان کۆکردۆتەوە بۆ ئەوەی وانەبێژانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق وەک میلاک لە بوودجەی ۲۰۱۹ دابمەزرێن.

هەر بەگوێرەی نوسراوەکە پەرلەمانتارانی کورد دکتۆر موسەنا ئەمین و هۆشیار عبداللە و ئارەزوو محمود و دیلان غفور واژوویان لەسەر یاداشتەکە کردووە.



PM:02:30:09/11/2018