هاری کەین پێش بنزیمە کەوت و بووە باشترین یاریزان


هاری کەینی ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، توانی پێش کەریم بنزیمەو دوو یاریزانی تر بکەوێت و بە باشترین یاریزانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری بکرێت.
 کەین لە لایەن سایتی رەسمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەگەڵ بنزیمەو مەحرەز و پاڤکۆڤ رکابەرییەکان دەکرد بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان و بە کۆی دەنگیش یاریزانە ئینگلیزەکە توانی پێش رکابەرەکانی بکەوێت و خەڵاتی یارییەکانی ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بردەوە.
هاری کەین لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئایندهۆڤن توانی دوو گۆڵ لەو یانەیە بکات و ٣ خاڵ بۆ یانەکەی بەدەست بهێنێت.




PM:06:05:09/11/2018