سوارێز بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا


لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بە باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی خولی ئیسپانیا دیاریکرا.
سوارێز لە لایەن  رابیتەی لالیگاوە خەڵاتی تایبەتی پێدرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی ١٠دا، توانی چوار گۆڵ لە خولی ئیسپانیا بکات و ٢ گۆڵیش دروست بکات، کە سێ لە گۆڵەکانی لە یاری کلاسیکۆ بوو بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید.
سوارێز بە ٩ گۆڵ ئێستا گۆڵکاری خولی ئیسپانیایە.




PM:06:14:09/11/2018