بەوێنە .. خانمە پێشکەشکارێکی ناسراوی NRT ژیانی هاوسەری لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی رووداو دەکات

خانمە بێژەری ناسراوی هونەری کەناڵی NRT2 شانۆ بەکر فەرەج ژیانی هاوسەری لەگەڵ هاوکار یاسین پەیامنێری رووداودا پێکدەهێنێت و ئەڵقەی هاوسەرگیری دەگۆڕنەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام شانۆ بەکر وێنەیەکی خۆی پەیامنێری رووداو هاوکار یاسینی بڵاوکردۆتەوە کە دەستی یەکیان گرتووە.
شانۆ لەگەڵ وێنەکەدا نووسیوویەتی " ئیتر قاوەی تاڵ بەشیرینی دەخۆمەوە".

شانۆ بەکر پێشەکەشکاری کەناڵی NRT2  ماوەی زیاتر لە مانگێکە وازی لە کاری رۆژنامەوانی هێناوە لەو کەناڵە، هەرچی هاوکار یاسینە، پێشتر رۆژنامەنووس بووە لەهەمان کەناڵ، بەڵام ماوەیەکە چۆتە کەناڵی رووداو کاری پەیامنێری لەو کەناڵە دەکات.

شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو ئەمە دووەم حاڵەتی پێکهێنانی هاوسەریە، لەهاوسەری یەکەمی کە لەیەکەم هاوسەری هیچ مناڵی نی یە.
شانۆ چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، تاماوەیەک لەمەوبەر یەكێك بووە لە پێشكەشكارە دیارەكانی(NRT2)ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.



PM:07:36:09/11/2018