کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپاش کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و کەمکردنەوەی ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکان بۆ 22 لیژنە، دانیشطنی داهاتووی بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو هەڵگرت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌راندا ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان درا كه لیژنه‌كان له 27 لیژنه‌وه كه‌مكراونه‌ته‌وه بۆ 22 لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی به‌وه‌ش هه‌ندێك له لیژنه‌كان تێکەڵكراون بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان باشتربكرێن و تۆكمه‌تر بكرێن.
وتیشی "له ئێستادا ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ندین لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی نوێنه‌ران دراوه، له‌وانه ته‌ندروستی و ژینگه، وه‌رزش و لاوان، كاروباری په‌رله‌مانتاران، عه‌شایەر و كاروباری ئاینی، یاسایی، گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان و خزمه‌تگوزاری، كشتوكاڵ و ئاودێری، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری".
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" له نێو ئەو لیژنانەی، كه ئه‌مڕۆ ده‌نگیان له‌سه‌ر درا كورد جگە لە لیژنه‌ی كاروباری عه‌شای، ئه‌ندامی له 21 لیژنه‌دا هه‌یه.