سوپەر کلاسیکۆ دواخرا
وا بڕیاربوو ئەمشەو لە کاتژمێر ١١:٠٠ یاری کۆتایی چونی سوپەر کلاسیکۆی کۆپا لیبەرتادۆرێس لە نێوان بۆکاجۆنیۆرز و ریڤەرپلەیت بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە لە یاریگای یانەی بۆکاجۆنیۆرز یاریەکە دواخرا.
دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بڕیاریدا یاریەکە لە رۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو ئەنجام بدرێت.
PM:09:59:10/11/2018