ڤیدیۆ:دۆرتمۆند کلاسیکۆی لە بایرن میونخ بردەوە


لە کلاسیکۆی خولی ئەڵمانیای نێوان بروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونخ، هەردو یانە لە هەفتەی یانزەی خولەکە بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی یاریەکە ٣-٢ بباتەوەو  پێشەنگی خولەکە بەهێزتر بکات.
یاریەکە لە یاریگای دۆرتمۆند ئەنجامدراو هەریەکە لە مارکۆس رۆیس دوو گۆڵ و ئەلکاسیر بە گۆلێک  توانیان ٣-٢ یاریەکە ببنەوە.
دوو گۆڵەکەی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی تۆماریکرد.
یانەی دۆرتمۆند ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٢٧ خاڵ بەرزکردەوەو پێشەنگی خولەکەیەو بایرن میونخیش بە ٢٠ خاڵ لە پلەی سێیەمە.





PM:11:08:10/11/2018