سعودیە کارەبا دەدات بە عێراق

لەبری تاران، وەزیری وزەی سعودیە بە سەردانێکی ڕەسمیی لە بەغدایە و بابەتی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی عیراق بۆ کارەبا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عیراق تاوتوێ دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی تایبەتی سامر ئەلغەزبان وەزیری نەوتی عیراق، ئەمڕۆ خالد ئەلفالح، وەزیری وزەی سعودیە بە سەردانێکی ڕەسمیی گەیشتۆتە شاری بەغداد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق کۆبۆتەوە.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات " ھەردوو وەزیر بابەتەکانی نرخی نەوت و بەشداریی سعودیە لە وەبەرھێنانی نەوتی عیراق و ڕاکێشانی ھێڵێکی کارەبا لە سعودیەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی تەواوی عیراق-یان تاوتوێ کردووە".

نوسینگەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عیراقیش ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمشەو عادل عەبدولمەھدیی سەرۆک وەزیران پێشوازیی لە وەزیری وزەی سعودیە بکات و لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە ھەردوو وڵات وتووێژ بکەن.



PM:11:39:10/11/2018