ئۆردوغان و ترامپ لە فەرەنسا کۆدەبنەوە

شەوی رابردوو سەرۆکی ئەمەریکا ترامپ و سەرۆکی تورکیا ئۆردوغان لە پەراوێزی خوانخواردنی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی یەکەمی جیهانی کۆبوونەوە،

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە بلآونەکراوەتەوە، بەلآم کەناڵی ئەلجەزیرە باس لەوە دەکات کە کۆبوونەوەکە ٤٥ خولەکی خایاندووە.

پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا باسی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران  و دۆسیەی رۆژنامەنووسی کوژراو قاشخچی و پرسی سوریا و پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل" یەپەگە " کرابێت.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندیەکانی تورکیاو ئەمەریکا جۆرە گۆڕانکاریەکی بەڕووە پۆزەتیڤەکەیدا بەسەردا هاتووە بەتایبەتی دوای ئازادکردنی قەشە ئەمەریکیەکە لەلایەن دەسەلآتدارانی تورکیاوە.



AM:09:32:11/11/2018