cnn سەرلەنوێ رووبەرووی ترامپ دەبێتەوە

بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی یەکەم سەرۆکی ئەمەریکا سەردانی پاریس دەکات، سەرلەنوێ ئەو پەیامنێرەی کەناڵی cnn لەبەردەمیدا قووت دەبێتەوە بۆ رووپێو کردنی سەردانەکەی.

ئەو پەیامنێرە ناسراوەی کەناڵی ناوبراو کە ناوی جیم ئۆکستایە و لە کۆنگرە رۆژنامەگەریەکەی دوای هەڵبژاردنەکەی ئەمەریکا، ترامپ پێی راگەیاند " تۆ دوژمنی گەلی "، دوێنی ئیدارەی کەناڵەکەی ناردوویەتی بۆ پاریس بەمەبەستی رووپێوکردنی چالاکییەکانی ترامپ.

دانانی ئەو پەیامنێرە بۆ رووپێوکردنی چالاکییەکانی ترامپ وەک رووبەرووبوونەوەیەکی کەناڵەکە بەرامبەر ترامپ دادەنرێت.

جێک ئۆکستایە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر وێنەیەکی خۆی لەپاریس داناوە، هاوکات ئەو بەندەی لەدەستوری ئەمەریکا هێناوەتەوە کە باسی ئازادی بیروڕاو رۆژنامەگەری دەکات و بەتەنیشت وێنەکەیەوە دایناوە.

ترامپ بەیەکێک لە هەرە سەرکردە خراپەکانی ئەمەریکا ناوزەد دەکرێت، کە پەیوەندیەکی خراپی لەگەڵ میدیادا هەیە.

  




AM:10:00:11/11/2018